هەواڵ
هه‌واڵێكی گرنگ بۆ هێزه‌كانی 70و 80
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ واده‌ی جێبه‌جێكردنی به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كانی ئاشكراده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیش له‌و وه‌زاره‌ته‌ نوێترین زانیاری له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی (70و 80) بڵاوده‌كاته‌وه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌(60% بۆ 70%)ی پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێكراوه‌و به‌كارتی بانكی موچه‌ وه‌رده‌گرن".

لیوا دلێر میران به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌و به‌شێك له‌پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرسه‌ جێبه‌جێكراوه‌".

له‌باره‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كانی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70و 80 له‌چوارچێوه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وتی:"هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و یه‌كخستنه‌وه‌یه‌ دروست نه‌بوه‌و ته‌نها چاوه‌ڕێی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه‌ بدرێت و له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا یه‌كبخرێن به‌موچه‌و ئیمتیازاته‌كانه‌وه‌".

به‌وته‌ی لیوا دلێر میران، "له‌كۆتایی 2019و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا، به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌چاكسازیكردن له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێده‌كرێن".

ئاشكراشیكرد، له‌(60% بۆ 70%)ی پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێكراوه‌و موچه‌ له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت، "هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ (ئاماده‌باشی) له‌بواری جێبه‌جێكردندایه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌سیستمێكی سه‌ربازیی جیهانیی بۆ هه‌موو له‌شكری هه‌رێمی كوردستان و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ دوا زانیاری له‌سه‌ر هێزه‌كان به‌فه‌رمانده‌كان ده‌درێن".

ئه‌وه‌شی وت:"له‌دوای یه‌كخستنی هێزه‌كانی (70و 80)، ژماره‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ زیاد ده‌كرێن و هیچ هێزێك نامێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت بێت".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2019 3:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.