هەواڵ
گه‌شتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانی‌ ده‌ستپێده‌كات..چاوه‌ڕوانی‌ عیراقن
بۆ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شت به‌فڕۆكه‌ له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانی‌ نوسراوێك ئاراسته‌ی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراق ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانیش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رقاڵی‌ ده‌ستپێكردنی‌ گه‌شتین له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانی‌".

هاوڵاتیان داوای‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شتی‌ فڕۆكه‌وانین له‌نێوان شاره‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ وه‌كو گرنگیدان به‌كه‌رتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ گشتیی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌SNNی ڕایگه‌یاند، "ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ سه‌رقاڵی‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شتین له‌نێوان شاره‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌وه‌".

وتیشی‌:"بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و گه‌شته‌ش داوامان له‌هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراق كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ هیچ نه‌بێت هه‌فتانه‌ گه‌شتێك یان دوان له‌نێوان ئه‌و دوو شاره‌دا ئه‌نجامبدرێت له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان بتوانن سه‌ردانی‌ شاره‌كان بكه‌ن بۆ ڕاییكردنی‌ كاره‌كانیان".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "تائێستا هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراق ڕه‌زامه‌ندی‌ نه‌داوه‌، ئه‌وه‌ش پرسێكی‌ بازرگانییه‌، پێویسته‌ لایه‌نی‌ بازرگانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ربدات و ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراقین".


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 3:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.