هەواڵ
یه‌كه‌م كاری كابینه‌ی نوێ ئاشكراده‌كرێت
ئاماده‌كاری بۆ یاسای بودجه‌ی 2020ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كه‌م كاری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی بودجه‌و پلانی بۆ پێنج مانگی داهاتوو ده‌بێت".

سه‌عده‌دین محه‌مه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا كه‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا كۆتاییهاتوه‌و دۆخی دارایی هه‌رێمیش به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو باشبونی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، یه‌كه‌م كاری كابینه‌ی نوێ، ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی دارایی ده‌بێت بۆ ساڵی 2020، پلانیشی بۆ دۆخی دارایی هه‌رێم له‌پێنج مانگی داهاتوو ده‌خاته‌ڕوو".

وتیشی:"له‌پێنج ساڵی ڕابردودا یاسای بودجه‌ نه‌بوه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا كه‌ بڕێكی دیاریكراو له‌بودجه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت و داهاته‌كانیش دیاریكراون، پێویسته‌ به‌خه‌مڵاندنی كۆی داهاته‌كان ئاماده‌كاری پێویست بۆ بودجه‌ ئاماده‌بكرێت".

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئاماده‌یی لیژنه‌كه‌شیانی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی ئاماده‌یی هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كین بۆئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو یاسای تایبه‌ت به‌بودجه‌ دابین بكرێت و كۆی داهات و خه‌رجییه‌كانیش له‌ناو یاساكه‌دا جێگیربكرێت".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 12 2019 4:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.