هەواڵ
كه‌ركوك.. خۆپیشاندان له‌دژی كورد ده‌ستی پێكرد
به‌شێك له‌ عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان له‌دژی كاندیدكردنی كوردێك بۆ پۆستی پارێزگار ئه‌نجامدا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 12ی 7ی 2019، به‌شێك له‌ عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، له‌دژی دیاریكردنی كاندیدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داواش ده‌كه‌ن چیتر ئه‌و پۆسته‌ نه‌درێته‌وه‌ به‌ كورد.

خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای گروپێكی عه‌ره‌بی كه‌ركوك به‌ناوی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ چه‌ند به‌رپرسێكیان دژایه‌تی خۆیان بۆ پێدانه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ كورد راگه‌یاندووه‌و دژی رێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتیش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ بۆ كاندیدكردنی ته‌یب جه‌بار بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 12 2019 6:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.