هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی چاره‌نوسی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر ئاشكراده‌كات
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ڕێكخراوه‌كان له‌گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ ده‌دات، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش  پێشتر به‌بڕیارێكی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌وكاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، گواستنه‌وه‌ی‌ كارمه‌ندی ڕێكخراوه‌كان ڕاگیراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گواستنه‌وه‌یان بۆ ناكرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌SNN دراون، پێشتر بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ ڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام دواتر نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌وكاته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاری ڕاگرتنی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ڕاژه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ ده‌ركرد.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌ئێستادا ناتوانرێت گواستنه‌وه‌ بۆ ڕاژه‌ی‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ بكرێت كه‌ كارمه‌ندی ڕێكخراوه‌كان بون، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ بدرێت، ده‌بێت له‌قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا بڕیاره‌كه‌ی‌ پێشتری نێچیرڤان بارزانی‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ كه‌ بڕیاری ڕاگرتنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ دراوه‌  بۆ فه‌رمانگه‌كانی‌ دیكه‌.

له‌زانیارییه‌كانی SNNدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌، "تائێستا دیارنییه‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت به‌رنامه‌ی‌ هه‌یه‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ڕێكخراوه‌كان ده‌دات كه‌ پێشتر خراونه‌ته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌نجینه‌كان یاخود نا و چه‌ند كارمه‌ندێكیش ئه‌و داوایانكردوه‌، به‌ڵام بۆیان جێبه‌جێنه‌كراوه‌و داواكه‌یان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 7:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.