هەواڵ
دابه‌شكردنی موچه‌ خێراتر ده‌كرێت.. پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌گات
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق 453 ملیار دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكیی ناوه‌ندیی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت،"له‌دوای رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ ده‌كه‌ین".

حاجی عابد مزوری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عیراق به‌SNNی راگه‌یاند"تائێستا ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ناردنی 453 ملیار دیناری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ موچه‌ی مانگی حه‌وت".

وتیشی:"سبه‌ینێ 14ی 7ی 2019 پشووی فه‌رمییه‌ و له‌ دوو سبه‌ینێوه‌ 15ی ئه‌م مانگه‌ چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانین".

به‌وته‌ی حاجی عابد مزوری، هه‌ركات ئه‌و پاره‌یه‌ بگات، سیستمی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌كرێت، راسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی SNNیش، هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا 453ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی ده‌كات.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jul 13 2019 1:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.