هەواڵ
دوو بژاردە بۆ زیادكردنی موچە دەخرێتەڕوو ....دارایی ئاشكرایدەكات
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕونكردنەوە لەبارەی پێشنیازی زیادكردنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ موچەی سەرجەم خانەنشینان دەدات و ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت: دوو بژاردە لەبەردەم حكومەتدایە بۆ زیادكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ موچەی سەرجەم خانەنشینانی عێراق.

د.جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNN ڕاگەیاند: ئەو پێشنیازەی خراوەتەروو بۆ زیادكردنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ سەرجەم موچەی خانەنشینانی عێراق، لە لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەبارەوەكراوە و هێشتا نەخراوەتە كارنامەی پەرلەمان،

وتیشی: ئەگەر ئەو پێشنیازە لە پەرلەمانیش یەكلابكرێتەوەو دەنگی لەسەر بدرێت، ناتوانرێت لەمساڵدا كاری پێبكرێت، بەو پێیەی ژمارەی خانەنشینانی عێراق زۆرەو حكومەتیش توانای دابینكردنی ئەو بڕە پارەیەی لەمساڵدا نییە.

د.جەمال كۆچەر رونیشیكردەوە، ئەگەر بڕیاری زیادكردنی ئەو بڕە پارەیە بدرێت، دەبێت لە پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراقدا جێگەی بكرێتەوە، یاخود لەبودجەی تەواوكاری ئەمساڵدا پارەی بۆ تەرخانبكرێت، هەرچەندە تائێستا ئەو بودجەیەش نەهاتۆتە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئاشكراشیكرد پێشنیازی زیادكردنی بڕی 100 هەزار دینار بۆخانەنشینانی عێراق، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەو پێیەی خانەنشینانی هەرێم سەر بە حكومەتی فیدراڵی نییە.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jul 13 2019 5:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.