هەواڵ
وردەكاریی دەوامی فەرمانبەران بڵاوكرایەوە.. بەمجۆرە پابەند دەكرێن
بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوەو SNNیش ئامانجەكانی پشت دەركردنی ئەو بڕیارەو ڕێكخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەتەكان ئاشكرادەكات و لەبارەی نەهێشتنی مۆڵەتیشەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ 15ی 7ی 2019ی ئەنجومەنی وەزیراندا، چەند بڕیارێك درا، كە یەكێك لە بڕیارەكان تایبەتە بە دەوامكردنی فەرمانبەرانەوە، بەجۆرێك دەبێت سەرجەم فەرمانبەران پابەندبن بە كاتی دیاریكراوی دەوامی رەسمی و هیچ فەرمانبەرێكیش بۆی نییە لەكاتی دەوامدا، شوێنی كاركردنی بەجێبهێڵیت و سەرقاڵی كاری دیكە بێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN كەوتووە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لەكۆبونەوەكەدا باسی لەوەكردوە، هەندێك فەرمانبەر لەكاتی دەوامی ئاساییدا، كاری دیكە دەكەن و خۆیان سەرقاڵ دەكەن بەكاری دەرەوەی فەرمانگەكەیان، بەو هۆیەشەوە كاروباری هاوڵاتیان لەوەزارەتەكان دوادەكەوێت.

لەزانیارییەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەكۆبوونەوەكەدا باس لەوەشكراوە كە جاری واهەبووە هاوڵاتییەك بۆ سەردانی وەزارەتێك، لەشارێكی دیكەوە سەردانی هەولێری كردووە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی فەرمانبەر لەسەر ئەركەكەی، كارەكانی بۆ زیاتر لەپێنج ڕۆژ دواكەوتووە.

سەبارەت بەنەهێشتنی مۆڵەتی كاتیی فەرمانبەرانیش، لەزانیاریەكاندا ئەوە ڕوونكراوەتەوە، بڕیارەكەی حكومەت پەیوەندی بەمامەڵەی هاوڵاتییانەوە هەیە، بەهیچ جۆرێك دەستكاری مۆڵەتی كاتی فەرمانبەران ناكرێت، چونكە ئامانجی پشت ئەو بڕیارانە بۆئەوەیە بەزووترینكات ڕایی بكرێت و چیتر بەهۆی جێهێشتنی دەوامی وەزارەتەكانەوە كاروبارو مامەڵەی هاوڵاتیان پەكی نەكەوێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 15 2019 7:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.