هەواڵ
كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینان ده‌بێته‌ 800 هه‌زار دینار..زانیاریی گرنگ
له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ پێشینیازێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نشینان پێشكه‌شده‌كرێت و به‌گوێره‌ی‌ پڕۆژه‌ پێشنیازكراوه‌كه‌ش كه‌ خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ بۆ خانه‌نشینان له‌خۆده‌گرێت، كه‌مترین موچه‌ ده‌بێته‌ 800 هه‌زار دینار، په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی داراییش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا پڕۆژه‌كه‌مان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه‌".

كۆمه‌ڵه‌ی خانه‌نشینانی عیراق پێشنیاز بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی كه‌مده‌رامه‌تان و خانه‌نشینان به‌گشتیی، كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی بكرێته‌ 800 هه‌زار دینارو به‌رزترین موچه‌ش 2 ملیۆن دینار بێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

به‌گوێره‌ی‌ میدیا عیراقییه‌كان، مه‌هدی عه‌زیز سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خانه‌نشینیانی عیراق ڕِایگه‌یاندوه‌، "پێشنیازێك كراوه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی 100 هه‌زار دینار بۆ بخرێته‌سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینان، ئه‌مه‌ش سوكایه‌تیكردنێكی گه‌وره‌یه‌ به‌خانه‌نشینان، چونكه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ناكاته‌ به‌شێكی كه‌می ئه‌و خزمه‌ته‌ی خانه‌نشینان بۆ وڵاتیان كردوه‌".

وتیشی:"به‌گوێره‌ی‌ یاسا هه‌مواركراوه‌كان، ئه‌وكه‌سانه‌ی موچه‌كانیان 300 هه‌زار دیناره‌ ده‌بێته‌ 400 هه‌زار كه‌ ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان".

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خانه‌نشینان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردوه‌ كه‌ 11 خاڵ له‌خۆده‌گرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌یه‌، موچه‌ی خانه‌نشینان دیاریبكرێت، به‌جۆرێك كه‌مترین موچه‌ 800 هه‌زار دیناربێت و به‌رزترین موچه‌ش 2 ملیۆن دینار.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا به‌فه‌رمی پڕۆژه‌كه‌مان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه‌و هه‌ركاتێك ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بێته‌ ناو په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین و بۆچونی حكومه‌تیشی بۆ وه‌رده‌گرین".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 16 2019 1:42PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.