هەواڵ
پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا تائێستا نه‌گه‌یشتوه‌..سبه‌ینێ موچه‌ی ته‌نها ئه‌م شوێنه‌ ده‌درێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، بۆ سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ ته‌نها یه‌ك شوێن دابه‌شده‌كرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش ئاشكرایده‌كات، تائێستا پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا نه‌گه‌یشتوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لقی‌ هه‌ولێری‌ بانكی‌ ناوه‌ندیش زانیاری‌ ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ به‌SNN دراون، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 17ی 7ی 2019، ته‌نها موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامان دابه‌شكرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش ئه‌وه‌ی‌ ڕونكرده‌وه‌، تائێستا پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا نه‌گه‌یشتوه‌، به‌گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌، ئه‌گه‌ری‌ گۆڕانكاریی له‌خشته‌ی‌ موچه‌ هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی‌ دیكه‌ش سبه‌ینێ‌ موچه‌یان پێبدرێت.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ حاجی‌ عابد مزوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لقی‌ هه‌ولێری بانكی‌ ناوه‌ندی به‌SNNی ڕِاگه‌یاند، "تائێستا واده‌ی‌ ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دیارینه‌كراوه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ پێشتریش ده‌وترا مانگانه‌ له‌12 بۆ 13ی مانگ پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌ ڕاست نییه‌، چونكه‌ كۆتا بڕیار لای‌ به‌غدایه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، دوای‌ گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا  بۆ هه‌رێم، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ چواری‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خێراتر ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی كه‌ ده‌بوو ئه‌مڕۆ بگات.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 16 2019 2:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.