هەواڵ
بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و په‌روه‌رده‌ بۆ مامۆستایان جێبه‌جێده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ته‌نسیبكردنی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن راده‌گه‌یه‌نێت و به‌رپرسێكی‌ په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت: به‌گوێره‌ی‌ بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دارایی و په‌روه‌رده‌، هه‌ر مامۆستایه‌ك دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ته‌نسیبی بۆ بكرێت، جارێكی‌ دیكه‌ ناتوانێت داواكاری پێشكه‌ش بكاته‌وه‌.

عومه‌ر محه‌مه‌د، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، به‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ كه‌ له‌ساڵی خوێندنی‌ 2018 – 2019 له‌خوێندنگه‌كانی‌ خۆیان به‌گوێره‌ی‌ پێویستی‌ میلاكه‌كانیان ته‌نسیب كراوبوون بۆ خوێندنگه‌یه‌كی‌ دیكه‌، له‌ 1ی 7ی 2019 ته‌نسیبه‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنی‌ پێشوویان.

وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ داواكاری پێشكه‌شبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر ته‌نسیب بكرێنه‌وه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی‌ نوێی خوێندن بكه‌ن و به‌گوێره‌ی‌ رێكخستنه‌وه‌ی‌ میلاك، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ داواكه‌یان ده‌درێت.

ئاشكراشیكرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دارایی و په‌روه‌رده‌، هه‌ر مامۆستایه‌ك دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ته‌نسیبی بۆكرابێت، جارێكی‌ دیكه‌ ناتوانێت داواكاری پێشكه‌ش بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر داواش بكات، ره‌تده‌كرێته‌وه‌ ته‌نسیبی بۆ ناكرێت.



SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 8:31AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.