هەواڵ
ئه‌گه‌ری‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ قه‌یرانێكی‌ گه‌وره‌ ده‌كرێت
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مه‌ترسی چه‌ندین ئه‌گه‌رو گۆڕانكاری تایبه‌ت به‌دۆخی دارایی و دروستبونی قه‌یران ئاشكراده‌كات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، هه‌رێم به‌ته‌نها ناتوانێت به‌ر به‌قه‌یرانه‌كان بگرێت، هیوای‌ وایه‌ "وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم جدیه‌تی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نیشانبدابێت".

د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "پێویسته‌ وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێم جدیه‌تی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشاندابێت و گفتوگۆی وردیان له‌سه‌ر كێشه‌كان كردبێت".
وتیشی:"گۆڕانكاریی و دۆخێكی نوێ به‌ڕێوه‌یه‌و له‌ئێستاشدا چه‌ندین ئه‌گه‌ری مه‌ترسیدار له‌ئارادان، هه‌رێمیش به‌ته‌نها ناتوانێت به‌ر به‌قه‌یرانه‌كان بگرێت، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت به‌ر به‌قه‌یرانه‌كان بگرێت ده‌وڵه‌تی عیراقه‌، چونكه‌ خاوه‌ن سیاده‌ی خۆیه‌تی و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانیش ده‌توانێت قه‌رز وه‌ربگرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"به‌تایبه‌تیش له‌ئێستادا كه‌ سكاڵا له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌و جگه‌له‌وه‌ش سكاڵای وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌سه‌ر سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستاو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌ڕێوه‌ن له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت قه‌یرانی گه‌وره‌ ڕوده‌دات".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌گه‌ری به‌هێزیش لادانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێت له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، ناتوانێت له‌هه‌رێم نزیكبێته‌وه‌، چونكه‌ ترسی ده‌بێت له‌وه‌ی، چاره‌نوسی وه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی لێبێت".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 9:15AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.