هەواڵ
په‌كه‌كه‌ شه‌هیدبوونی به‌رپرسێكی باڵاو ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای ڕاگه‌یاند
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) شه‌هیدبونی پێنج گه‌ریلای ئاشكراكردو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌یه‌و هاوكات وته‌بێژی‌ ڕه‌سمیشه‌".

كۆمیته‌ی پشتیوانیی له‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه‌، شه‌هیدبونی پێنج گه‌ریلای له‌ڕۆژی‌ 21ی 3ی 2019دا ڕاگه‌یاندو په‌یامی بۆ خانه‌واده‌كانیان ناردوه‌، یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه‌ش سه‌رحه‌د ڤارتۆ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكین كوردستان (كه‌جه‌كه‌)یه‌.
له‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاویكردونه‌ته‌وه‌،  "هه‌ریه‌ك له‌سینانی سور (عه‌لی ئاكتاش)، سه‌رحه‌د ئه‌مانوس ـ ڤارتۆ (ئه‌مروڵا دورسون) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌، ناڤدار سنگه‌ر (میكایل ئۆزده‌میر)، سه‌رحه‌د شه‌فه‌ك (ڤه‌هیپ ته‌كین)، شیار فه‌رشین (جه‌لال ئۆزتورك)، له‌ڕۆژی 21ی‌ 3ی 2019 له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هیدبون".
سه‌رحه‌د وارتۆ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ كه‌جه‌كه‌و په‌كه‌كه‌ش بوو، په‌یوه‌ندیه‌كی‌ باشی‌ له‌گه‌ڵ مێدیای‌ باشوری‌ كوردستان و نێوده‌وڵه‌تیشدا دروستكردبوو.




SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 10:26AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.