هەواڵ
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ داده‌مه‌زرێن
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ دامه‌زراندنی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می زانكۆو په‌یمانگه‌كان راگیراوه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان و تاڕاده‌یه‌كیش دووه‌مه‌كان داده‌مه‌زرێن.

حه‌سیبه‌ گه‌ردی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌ساڵانی رابردوودا به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ساڵانه‌ سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ی زانكۆو په‌یمانگه‌كان فه‌رمانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رده‌چوو، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و دامه‌زراندنه‌ راگیراوه‌.

وتیشی:" دوای سه‌ردانی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ بۆ لیژنه‌كه‌مان، چه‌ند نوسراوێكمان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان، له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان بۆ رێكخرا، كه‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان تاڕاده‌یه‌كیش دووه‌مه‌كان داده‌مه‌زرێن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی چاره‌نووسیان دیار نییه‌، خوێنكاره‌ سێیه‌مه‌كانن، كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وانیش له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت و بڕیاری دامه‌زراندنیان بۆ ده‌ربچێت".



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 10:54AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.