هەواڵ
یه‌كێتیی په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات
ئه‌ندامێكی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕیی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان پشتیوانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ بۆ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕاگه‌یاندو جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "كابینه‌ی‌ نوێ‌ كارنامه‌یه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه‌"، داواشیكرد، "كارنامه‌ی‌ حكومه‌ت له‌خزمه‌تی‌ خه‌ڵك وه‌كو خۆی‌ جێبه‌جێبكرێت"، ده‌شڵێت:"له‌گه‌ڵ پارتی‌ هه‌نگاوی‌ باش نراوه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك"، هاوكات داوای‌ زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ نابینایانش ده‌كات.

حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی‌ كارگێڕیی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی و سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌ له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان هه‌نگاوی‌ جدیمان ناوه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان".
له‌باره‌ی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تیش حاكم قادر جه‌ختیكرده‌وه‌، "وه‌كو یه‌كێتیی پشتیوانی‌ كارنامه‌ی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین و پێمانوایه‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌ كارنامه‌یه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه‌، جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، له‌م وڵاته‌ یاساو نوسراوی‌ زۆرباش هه‌ن، به‌ڵام به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆریان جێبه‌جێناكرێن، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌كو خۆی‌ جێبه‌جێده‌كرێت".
په‌یامه‌كه‌ی‌ حاكم قادر له‌میانی‌ به‌شداریكردنی‌ بوو له‌مه‌راسیمی‌ 25 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتیی نابینایانی‌ كوردستاندا هات له‌سلێمانی‌ و ئه‌وه‌شی‌ وت:"یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان پشتیوانی‌ له‌مافی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌باشتركردنی‌ بژێوی‌ ژیان‌و باشكردن و زیادكردنی‌ موچه‌كانیشیان".



SNN:

سۆران سه‌عید

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 11:18AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.