هەواڵ
بڕیارێكی نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌ده‌وامی فه‌رمی له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانیان و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، به‌هه‌مانشێوه‌ی خوله‌كانی پێشوو، وه‌زیره‌كان نوسینگه‌یان له‌پارێزگاكان نابێت.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی SNN، كاری وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ولێر ده‌بێت و ده‌بێت ده‌وامی فه‌رمی بكه‌ن له‌یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاگایان له‌وه‌زاره‌ته‌كانیان بێت، به‌ڵام بۆ سه‌ردانی شاره‌كان وه‌ك ئه‌ركێك ده‌توانن مانگی جارێك سه‌ردانی پارێزگاكان بكه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانیان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، چیتر وه‌ك كابینه‌كانی پێشوی حكومه‌ت، وه‌زیره‌كان نوسینگه‌یان نابێت كه‌ هه‌فته‌ی ڕۆژێك یان جارێك له‌پارێزگایه‌ك ده‌وامبكه‌ن.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 11:54AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.