هەواڵ
ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا دواده‌كه‌وێت.. موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی‌ دارایی وئابوری‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تێكی‌ دیكه‌ی‌ بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌مه‌ ڕایگه‌یاندو ئاشكراشیده‌كات، "هۆكاری سستی دابه‌شكردنی موچه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ نه‌كراوه‌".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌SNNدراون، گه‌نجینه‌كان له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی مانگی 4ی ئه‌مساڵ بۆ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 18ی 7ی 2019 ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌و پێِیانڕاگه‌یاندراوه‌، سبه‌ینێ ته‌نها موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دادی حكومه‌تی‌ هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌، وه‌زاره‌تی دارایی هۆكاری سستی له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4 بۆئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرا دوێنی 16ی 7ی 2019 ڕه‌وانه‌ بكرێت.
له‌لای خۆشیه‌وه‌، عابد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی له‌هه‌ولێر، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ نه‌كراوه‌و هیچ بڕیارێكیشیان بۆ ده‌رنه‌چووه‌ كه‌ ده‌ست به‌خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ بكه‌ن.
وتیشی:" هیچ زانیارییه‌كمان نییه‌ كه‌ چ كاتێك فه‌رمانمان پێده‌گات بۆ خه‌رجكردنی موچه‌".





SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 1:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.