هەواڵ
به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ توركیا له‌هه‌ولێر كوژرا..ته‌واوی‌ ڕێگه‌كان داخران
له‌یه‌كێك له‌ڕێستۆرانته‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌ نزیكه‌ له‌كونسوڵخانه‌ی‌ توركیا، ڕوداوێكی‌ ته‌قه‌كردن ڕویداوه‌، به‌هۆی‌ بونی‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ توركیا له‌شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌ جێگری‌ كونسوڵی‌ توركیا كوژراوه‌و ته‌واوی‌ ڕێگه‌كانی‌ نزیك شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌ش داخراون.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی‌ ئه‌و كونسوڵخانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جێگری‌ كونسوڵ ده‌چنه‌ یه‌كێك له‌ڕێستۆرانته‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێر بۆ نان خواردن، دوای‌ دانیشتنیان، گفتوگۆو دواتریش ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ توركیاو كه‌سێكی‌ نه‌ناسراودا دروستده‌بێت.
به‌گوێره‌ی‌ مێدیای‌ پارتی‌، دوای‌ دروستبونی‌ ده‌مه‌قاڵه‌كه‌، كه‌سه‌ نه‌ناسراوه‌كه‌ ده‌ستڕێژی‌ گوله‌ له‌كارمه‌نده‌ توركه‌كان ده‌كات و یه‌كێكیان ده‌كوژرێت كه‌ ده‌وترێت جێگری‌ كونسوڵی‌ توركیایه‌.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تائێستا ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، ئێستاش هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌ن و ڕێگه‌كانی‌ نزیك ڕوداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ داخراوه‌.
به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش، له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایش و پۆلیس و جێگری‌ پارێزگاری‌ هه‌ولێرو ته‌واوی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌ن.
له‌لێدوانێكیشدا بۆ SNN عاسی‌ عه‌لی‌ لێپرسراوی‌ كۆمیته‌ی‌ یه‌كێتیی له‌ناحیه‌ی‌ پردێ‌ ئاشكرایكرد، "دوای‌ ئه‌و ڕوداوه‌ی‌ ڕویداوه‌، ئاسایشی‌ پارتی‌ به‌ته‌واوی‌ ڕێگه‌ی‌ هاتنیان له‌هه‌ولێره‌وه‌ بۆ كه‌ركوك به‌ربه‌ست كردوه‌و ڕێگه‌ی‌ هاتوچۆ ناده‌ن به‌ره‌و كه‌ركوك".


SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ‌

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 2:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.