هەواڵ
داوا لەحکومەتی ھەرێم دەکرێت پێشوازی لەم کەسانە نەکات
بۆ پشتیوانی دامەزراندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەھەڵەبجە گردبونەوەیەک ئەنجامدراو چەند پەیامێکیش ئاراستەی ھەولێرو بەغدا دەکرێت، داواش لەحکومەتی ھەرێم دەکرێت پێشوازی لەھیچ کەسێک نەکرێت کە لەلایەن ئەو دادگایەوە داواکراوبێت.

لەگردبونەوەیەکدا بەبۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە پەیامنێری SNN ئامادەیبوو، کۆمەڵەی قوربانیان ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕەخنەکان لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بەڵام ڕێگرێکی باش بوە لەئەنجامدانی تاوانەکان لەو وڵاتانەی کە تێیدا ئەندامن.

ئەوەش ڕونکرایەوە، "جێی داخە وڵاتی عێراق و ھیچ کام لەوڵاتانی ناوچەکە ئەندام نین لەو دادگایە، ھەرچەندە عیراق لەساڵی ٢٠٠٥ بەدادگاکەوە پابەندبوو، بەڵام پاش دوو ھەفتە بەبێ ھیچ ڕونکردنەوەیەک پاشەکشەی کرد".

ئەوەشخرایەڕوو، "لەیادی ٢١ ساڵەی بڕیاری پێکھێنانی دادگاکەدا، وەکو کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران داوادەکەین، حکومەتی ھەرێم فشاربکات لەبەغدا، بۆ پابەندبون بەو دادگایەوە، ئەوەش لەپێناو دوبارە نەبونەوەی تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەکان".

لەیەکێک لەداواکاریەکاندا ھاتوە ((پێویستە وەفدی ھەرێم لەدانیشتنی لەگەڵ بەغدا، یەکێک لەوانەی باسیدەکات، داوای بەئەندامبونی عیراق بکات لەو دادگایە، حکومەتی ھەرێم و دەسەڵاتی کورد لەڕۆژئاوا ھاوکاری دادگای نێودەوڵەتی بن، لەپێدانی زانیاری لەسەر چەکدارانی داعش، بەتایبەت ئەوانەی سەر بەو وڵاتانەن کە ئەندامێتیان ھەیە لەدادگاکەدا)).


SNN:

کۆسار مەحمود

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 3:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.