هەواڵ
دەربارەی روداوەکە ئاسایش راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
ئاسایشی ھەولێر لە بارەی رووداوی تەقەکردن لە چێشتخانەیەکی ھەولێر  و   گوژرانی جێگری سەرکونسوڵی تورکیا لە ھەولێر، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو جەخت دەکاتەوە کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووەو تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری ھەوڵێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە ھۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و ھاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.

 ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و ھاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین . لەھەمانکاتدا ھاووڵاتیانی ھەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین دۆخی ئارام وئاسایشی ھەرێمی کوردستان تێک بدرێت . لێکۆلینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن . 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر

١٧/٧/٢٠١٩


SNN:

بەشی هەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 3:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.