هەواڵ
یەکێتیی پۆستێکی باڵا یەکلادەکاتەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستی سەرۆک فراکسیۆنەکەی لەپەرلەمانی کوردستان یەکلادەکاتەوەو پەرلەمانتارێکیش ڕایدەگەیەنێت، "لەناوخۆماندا ڕێکەوتوین کە مەکتەبی سیاسی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاریبکات".

زیاد جەبار ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "سەرۆک فراکسیۆن لەمەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە دیاریدەکرێت، چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانین، وەک پەرلەمانتارانیش لەناوخۆماندا ڕێکەوتوین ئەو پۆستە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە یەکلابکرێتەوەو یەکێک لەپەرلەمانتارەکان بەسەرۆک فراکسیۆن دیاریبکەن".

ڕەتیشیکردەوە، دیاریکردنی ھەرکەسێک بۆ ئەو پۆستە ھیچ گرفتێک دروستبکات و کاتێکی زۆری بوێت، "بەھەمانشێوەی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانمان بۆ حکومەت، یەکێتی پەرلەمانتارێکیش بۆ گرتنەئەستۆی ئەرکی سەرۆک فراکسیۆنی ڕادەسپێرێت".

ئاشکراشیکرد، "ڕەنگە ئێستا بەشێک لەبرادەران لەدەرەوەبن یاخود بەچەند کارێکەوە سەرقاڵبن، ئێستاش کە لەپشوی پەرلەمانداین، ھەموو ئەوانە ھۆکارن بۆئەوەی سەرۆک فراکسیۆن دیارینەکراوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەمزوانە دیاریدەکرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 5:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.