هەواڵ
میکانیزمی زیادکردنی موچەی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا
لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان رونکردنەوە لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ١٩ی پەرلەمانی کوردستان دەدات کە تایبەتە بە باشکردنی گوزەرانی ھێزەکانی پێشمەرگە و زیادکردنی موچەکانیان، ئەندامێکی لیژنەکەش شێوازی زیادکردنی موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرادەکات و وردەکاریەکەی بۆSNNدەخاتەڕوو.

عوسمان سێدەریی ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: پێشتر کە شەڕی داعش رووی لەناوچەکەو ھەرێمی کوردستان کرد، ئەو بارودۆخە بەسەر ھەرێمدا ھات موچەی پێشمەرگە پاشەکەوتی لەسەرنەکرا، بەڵام چەند ئیمیتیازاتێکیان ھەبوە پێیان نەدراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داوایانکردووە بۆجێبەجێکردنی ئەو بڕیارە و ھاوتاکردنی موچەی ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عیراق، بڕی٦٨ملیار دینار لەبەغداوە بۆھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت و بتوانرێت تەواوکاری بۆ ئەو بودجەیەی دیکەی بۆ بکرێت تابتوانرێت موچەی ھێزی پێشمەرگەی زیاد بکرێت.

رونیشیکردەوە،"ئەو ٦٨ ملیار دینارەی لەبەغداوە رەوانە دەکرێت، داوامان کردوە تەرخانبکرێت بۆ ھاوتاکردنی موچەی ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عیراق".

ئاشکراشیکرد، ئەو پێشنیازەیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەحکومەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە باسکردووە  و تیایدا "تەئکیدمان لەوەوە کردۆتەوە کە ئەو بڕیارانەی پێشتر دەرکراون لەبەرژەوەندی ھێزەکانی پێشمەرگەو زیادکردنی موچەکانیان دەبێت وەکو خۆی جێبەجێبکرێت".


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 6:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.