هەواڵ
کۆبونەوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەستپێدەکات
فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەران گرنگی کۆبونەوەی نێوان وەفدی ھەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات و ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش ڕایدەگەیەنێت، "ھەردولا نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغدایان ھەیە".

حەسەن ئاڵی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "سەردانی وەفدی ھەرێم لەئاستی باڵا دوای پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم، بەمەبەستی نیازپاکی ھەرێم لەچارەسەرکردنی کێشەکان بەرامبەر بەغدا، مایەی دڵنیاییە لەچارەسەرکردنی کێشەکانی ھەردولا".

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای کۆبونەوەی نێوان وەفدی ھەرێم و بەغدا لەئاستی باڵا، کۆبونەوەکان بەردەوامدەبێت لەنێوان لیژنەی کاروباری ھەردولا، بەڵام لەسەر ئاستی باڵای حکومەتی ھەرێم و بەغداش چاودێری دەکرێت".

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەشکرد، "حکومەتی نوێی ھەرێم و عیراق ھەردولا نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان ھەیەو سەرۆکی حکومەتی عیراق دۆستی کوردە، ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و غازو داھات لەنێوان ھەردولا".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 6:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.