هەواڵ
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی: رەوشی سلێمانی و سنورەکە ئارامە
لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ ١٧ی ٧ی ٢٠١٩، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد پێشوازیکرد لە حەسەن نوری ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەدیدارێکدا بیروڕایان سەبارەت بە دۆخی سیاسی و پێشھاتەکانی ئێستا ئاڵوگۆڕکرد.

لە دیدارەکەدا، لیوا حەسەن نوری جەختی لەوە کردەوە، رەوشی سلێمانی و سنورەکە ئارامەو ھێزەکانیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی دیکە بەردەوام لە ئەرکدان و ھیچ درێغییەک ناکەن، رێگریش لەھەر کارێک دەکەن کە ئاسایش و ئارامی خەڵک و ھەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج.

لەبەرامبەردا، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد ستایشی رۆڵی ھێزەکانی ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی کرد، بۆ دڵسۆزیان لە بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری شار و پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیان، ھاوکات پشتیوانی خۆشی بۆ دووپاتکردنەوە.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، بارودۆخی ئێستای کوردستان لەگشت گۆشەنیگایەکەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 6:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.