هەواڵ
سەرۆکایەتی ھەرێم: رێگەنادەین ئاسایشی ھەرێم ئاڵۆز بکرێت
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەی رووداوەکەی ھەولێر دەکات و بەتاوانێکی ترسنۆک وەسفی دەکات.

ھەر لەڕاگەیەنراوەکەدا، سەرۆکایەتی ھەرێم رایگەیاندووە، ڕێگە نادەین ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی تاوانکاران بەردەوامە.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بە توندی ئەو تاوانکارییە ترسنۆکە سەرکۆنە دەکەین کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ھەولێر کارمەندێکی کونسولخانەی تورکیا و ھاووڵاتییەکی ھەرێمی کوردستانی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا ھەردووکیان گیانیان لەدەست داوە و ھاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بووە.

لەکاتێکدا پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان دەکەین و ھیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکە دەخوازین، دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێگە نادەین ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی تاوانکاران بەردەوامە تا دەدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 7:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.