هەواڵ
کێشەی ژمارەیەک کارمەند چارەسەردەکرێت .. یەکێتیەکان دەگەڕێندرێنەوە
یەکێتی رونکردنەوە لەبارەی دەستبەکاربوونی جێگری سەرۆکی ھەرێم و چارەنوسی ئەو فەرمانبەر و بەرێوەبەرە گشتیانە دەدات کە لەدامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بە بڕیارێک دوورخراونەتەوە، سەرکردایەتیەکی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت،"دەبێت ئەو فەرمانبەرانە بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان و جێگری سەرۆکی ھەرێمیش کە پشکی یەکێتییە چارەسەری کێشەکەی ئەو کارمەندانە دەکات".

ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەSNNی ڕاگەیاند:دورخستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی کەسەر بە یەکێتی نیشتیمانی بوون لە سەرۆکایەتی ھەرێم بەبێ ھیچ پاساوێکی یاسایی و ئیداریی بووە، ئەو فەرمانبەرانەی یەکێتی کە گواستراونەتەوە فەرمانبەری دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم بون نەک لەنوسینگەی سەرۆک بوبێتن تاوەکو ھەر گۆڕانکارییەکیش بکرێت ئەوانیش بگوازرێنەوە.

رونیشیکردەوە، سەرجەم ئەو کارمەندانەی کەپشکی یەکێتین و دوورخراونەتەوە لەدامەزراوەکە تائێستا داوای گەڕانەوە دەکەن، جێگری سەرۆکی ھەرێمیش کە پشکی یەکێتییە دەستبەکاردەبێت و وەکو یەکێتیش چارەسەری کێشەکەی ئەو کارمەندانە دەکات.

لەبارەی دامەزراندنی کارمەندی نوێ بۆ ئۆفیسی نوسینەگەی جێگری سەرۆکی ھەرێم، ئەو سەرکردایەتیەی یەکێتی باسی لەوەکرد، دەبێت سەرەتا کێشە ئەو کارمەندانەی کەگوازراونەتەوە چارەسەربکرێت ئەوەی دەمێنێتەوە جێگری سەرۆکی ھەرێم بڕیار دەدات.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 8:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.