هەواڵ
گۆڕان گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم دەکات.. لەبارەی ئەم پۆستەوە
بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەکاتەوەو ئەندامێکی ژووری حکومەت و پەرلەمانی بزوتنەوەکەش رایدەگەیەنێت،"گفتوگۆ لەنێوان گۆڕان و حکومەت کراوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە"، رەتیشیدەکاتەوە کەھیچ ھەوڵێک ھەبێت بۆپێداچوونەوەو ئاڵوگۆڕکردن بەپۆستە خۆجێیەکانی پارێزگای سلێمانی لەنێوان یەکێتی و گۆڕان.

سۆز عەبدولقادر ئەندامی ژووری پەرلەمان و حکومەت لە بزوتنەوەی گۆڕان، بەSNNی راگەیاند، لەنێوان حکومەت و گۆڕان گفتوگۆکراوە لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڵام وردەکارییەکەی نازانرێت.

وتیشی:"گۆڕان ئەو پۆستەی لەسەر دوو بنەما بەدەستھێناوە، یەکەمیان بەرکەوتەی ھەڵبژاردن و دووەمیشیان بەپێی ئەو رێکەوتنە سیاسییەی کە لەگەڵ یەکێتی ئەنجامدراوە وەرمانگرتووە، ئێستاش(سی ڤی)مان ئامادەیە بۆپڕکردنەوەی ئەو پۆستە".

بەوتەی سۆز عەبدولقادر، بەھیچ شێوەیەک ھەوڵ لەئارادا نییە بۆ پێداچوونەوەو ئاڵوگۆڕکردن بەپۆستە خۆجێیەکانی پارێزگای سلێمانی و بەتایبەت پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەنێوان گۆڕان و یەکێتی. 


SNN:

ئەرکان جەبار

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 9:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.