هەواڵ
قوباد تاڵەبانی چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕاگەیاند
جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: نییەتمان وایە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ناوەندی بەشێوەیەکی ھەمیشەیی چارەسەر بکەین و کۆتایی بەچارەسەر کاتییەکان بێنین. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ تەمموزی ٢٠١٩ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە ھەولێر، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ماپیۆ تولەر و ستیف فەیگن کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە ھەولێر.

 لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئەمەریکای ڕوونکردەوە ھەموو ئامادەکارییەکیان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەو پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند لە بەغدا و تیشکی خستە سەر دوا سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا لە پێناو دانانی ڕێوشوێن بۆ کۆتاییھێنان بە چارەسەر کاتی و کورت مەوداکان. 

جێگری سەرۆک وەزیران ئەوەشی ڕوونکردەوە، بەرنامەی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان بەرنامەیەکی چاکسازیی وخزمەت گوزار دەبێت.

لەکۆبونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا پیرۆزبایی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 10:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.