هەواڵ
زانیاری‌ گرنگ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ئاشكراده‌كرێت
به‌فه‌رمی‌ واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ چواری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ش هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌كه‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌گه‌یشتی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌درێت".

به‌گوێره‌ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان 17ی‌ هه‌موو مانگێك موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌درێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ دواكه‌وتوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

لیوا به‌ختیار بابان ڕاوێژكاری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پاره‌كه‌ بگات، شه‌ویش بێت كێشه‌مان له‌دابه‌شكردنی‌ نابێت، واته‌ هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ گه‌یشت موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆش دابه‌شده‌كرێت".

وتیشی‌:"ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ موچه‌كانیان كه‌مه‌، له‌داهاتی‌ ناوخۆ موچه‌كانیان پێده‌درێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تێكی‌ گه‌وره‌یه‌ موچه‌كه‌ی‌ له‌پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌درێت، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایش كه‌ پێماندراوه‌ تائێستا پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ چوار نه‌گه‌یشتوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ موچه‌ی‌ ناوخۆ نه‌دراوه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Jul 18 2019 1:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.