هەواڵ
زانیاری نوێ لەسەر زیادکردنی موچەی خانەنشینان ئاشکرادەکرێت
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕونکردنەوە لەسەر پێشنیازەکەی کۆمەڵەی خانەنشینانی عیراق بۆ زیادکردنی موچەی خانەنیشنان و جێگیرکردنی لەنێوان ٨٠٠ بۆ دوو ملیۆن دینار دەدات، ئەندامێکی لیژنەکەش ڕایدەگەیەنێت، "تائێستا پێشنیازەو نەبۆتە بڕیار".

د.جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "پێشنیازکراوە موچەی خانەنشینی لەنێوان ٨٠٠ ھەزار دینار بۆ ٢ ملیۆن دینار دیاریبکرێت، بۆئەو مەبەستەش خشتەیەک دراوەتە ئەنجومەنی نوێنەران".

وتیشی:"لەلیژنەی دارایی گفتوگۆمان لەسەر موچەی خانەنشینان کردوە، بەڵام ھیچ نوسراوێک لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ لیژنەکەمان ڕەوانە نەکراوە، سەرجەم ئەو قسانەشی دەکرێت لەچوارچێوەی پێشنیازن و نەکراون بەبڕیار".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕێگەکانی زیادکردنی موچەی خانەنشینان ئاشکرادەکات و دەشڵێت:"زیادکردنی موچەی خانەنشینان ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و دابینکردنی پارەی پێویستی دەوێت لەناو یاسای بودجەدا، ئەوەش بەچەند ڕێگەیەک دەکرێت".

ئاشکراشیدەکات، "ڕێگەی یەکەمیان، دابینکردنی بودجەیەکی تەواوکاری تا لەو ڕێگەیەوە موچەکەی پێ زیادبکرێت، دوەم ڕێگەش، پێویستە بکرێتە بڕیارو لەساڵی ٢٠٢٠ لەناو یاسای بودجە جێگەی بکرێتەوەو بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 19 2019 8:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.