هەواڵ
فه‌تح هۆشداری به‌ هه‌رێم ده‌دات.. له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌
هاوپه‌یمانێتی(فه‌تح) كه‌ له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت به‌دووریده‌زانێت هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ رێكه‌وتن له‌باره‌ی پرسه‌كانی نه‌وت و بودجه‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ش هۆشداری ده‌دات،"ئه‌گه‌ر تا چه‌ند مانگی داهاتوو هه‌رێم هیچ هه‌نگاوێك نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌بودجه‌ی 2020دا ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌راده‌ستكردنی نه‌وته‌وه‌".

كه‌ریم علێوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند، تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی باش و دڵخۆشكه‌ر له‌سه‌ردانی وه‌فده‌ باڵاكانی هه‌رێم بۆ به‌غدا نه‌بینراوه‌و هه‌میشه‌ له‌دوای سه‌ردانه‌كانیش كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه‌كو خۆیه‌تی ماونه‌ته‌وه‌.

وتیشی:"پێشتریش چه‌ندین جار وه‌فدی باڵای هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدایان كردوه‌و ته‌نانه‌ت رێكه‌وتن بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌تایبه‌ت نه‌وت ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام دواجار حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ نه‌بووه‌ پابه‌ندبێت به‌رێكه‌وتنه‌كانه‌وه‌".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ سه‌ر به‌هاوپه‌یمانێتی(فه‌تح)ه‌، له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیش، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیبوو به‌ راده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ كۆمپانیای سۆمۆ له‌به‌رامبه‌ر ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام دواتر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوو.

باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌زموونێكی خراپمان له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌یه‌و هه‌میشه‌ بێ ئه‌نجام بووه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تائێستا ئێمه‌ هیچ نیازپاكییه‌كمان له‌ هه‌رێم نه‌دیوه‌و هۆشداریشی دا، ئه‌گه‌ر تاچه‌ند مانگی داهاتوو هه‌رێم هیچ هه‌نگاوێك نه‌یه‌ته‌پێشه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ بودجه‌ی 2020 ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌راده‌ستكردنی نه‌وته‌وه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 8:57AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.