هەواڵ
بڕیار له‌باره‌ی‌ تاوانێكی‌ گه‌وره‌ له‌هه‌رێم ده‌درێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر تاوانێكی‌ گه‌وره‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیارێكی‌ گرنگ ده‌دات، ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیش زانیاری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "به‌جینۆسایدی‌ ده‌ناسێنین".

لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌پشوی هاوینه‌دایه‌، به‌ڵام ڕۆژی‌ 1ی 8ی‌ 2019 په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به‌جینۆسایدناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌".

وتیشی‌:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ڕۆژی‌ 3ی 8ی‌ 2019 په‌رله‌مان به‌فه‌رمی و به‌بڕیارێك تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كان به‌جینۆساید ده‌ناسێنێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ یه‌كێتیی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "له‌وه‌رزی یاساداناندا، به‌كۆی ده‌نگ بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌وه‌ دراوه‌و دانیشتنه‌كه‌ شێوه‌ی ڕاستكردنه‌وه‌ی دراوه‌تێ، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌دانیشتنی نائاسایی دانانرێت".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 9:25AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.