هەواڵ
حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاو بانگهێشتی‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێن
دوای‌ سكاڵای‌ هاوڵاتیان له‌خراپی‌ كوالێتی‌ پێوه‌ری‌ ئاوی‌ ماڵان، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بانگهێشتی‌ شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاوی‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كات، ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی ئاوی‌ هه‌رێمیش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ماندا به‌شدارده‌بێت".

خه‌دیجه‌ عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، "ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 22ی‌ 7ی‌ 2019 وه‌ك لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچونی سكاڵای هاوڵاتیان له‌سه‌ر پێوه‌ری ئاوی ماڵان له‌هه‌ندێك شوێندا، میوانداری ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاو ده‌كه‌ین".

ئاشكراشیكردوه‌، "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئاوی (سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌وروبه‌ری سلێمانی، قه‌ڵادزێ، چه‌مچه‌ماڵ، سیدسادق) به‌شداریده‌كه‌ن و هاوكات بڕیاریشه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاوی هه‌رێم به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ بكات بۆ تاووتوێی‌ بابه‌ته‌كه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌ن په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیانیش ده‌كات و داواده‌كات، "هه‌ركه‌سێك به‌ڵگه‌ی لایه‌ له‌سه‌ر به‌هه‌ڵه‌ خوێندنه‌وه‌ی یێوه‌ره‌كه‌ یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی دیكه‌ یان پێشنیاز له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئه‌وانی‌ لێ ئاگاداربكاته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌:"دانانی پێوه‌ر كارێكی‌ ئیداریی و زانستیه‌ له‌هه‌موو دونیادا، تیبینیه‌كانمان با له‌سه‌ر میكانیزمی كارپێكرنی پیوه‌ره‌كان بێت نه‌ك دانه‌نانی پێوه‌ر".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 10:07AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.