هەواڵ
له‌به‌غداوه‌ گۆڕانكاریه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم ده‌كرێت
لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران زانیاری‌ ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی‌ سه‌رژمێری‌ گشتیی‌ له‌عیراق و هه‌رێم له‌ساڵی داهاتودا، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت پشكی‌ هه‌رێم له‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی دیاریكردوه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم زیاتربێت".

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "حكومه‌تی‌ عیراق به‌نیازه‌ سه‌رژمێری‌ گشتیی‌ له‌عێراق ئه‌نجامبدات، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاردراوه‌ ئه‌مساڵ چه‌ند ئاماده‌كارییه‌ك بكرێت ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت".

وتیشی‌:"پێشتر به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 17%دانراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ته‌وافوق بوه‌، به‌ڵام دواتر به‌بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشوی عیراق پشكی‌ هه‌رێم ده‌ستكاریكرا و كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ 12.67%".

ئاشكراشیكرد، "تائه‌وكاته‌ی‌ پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامنه‌درێت، ناتوانرێت داتاو پشكی‌ هه‌رێم یه‌كلابكرێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجامبدرێت چاوه‌ڕوانده‌كرێت پشكی‌ هه‌رێم له‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ پێشتر له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشتره‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌ زیاتربێت له‌و 12.67%ی كه‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ درا".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"جیاوازی له‌نێوان له‌دایكبون و زیادبونی‌ ژماره‌ی منداڵ له‌پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوری‌ عیراق به‌راورد به‌هه‌رێم، زیاتره‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێری ئه‌نجامبدرێت له‌ساڵی 2020دا له‌مه‌ودوا پشكی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌و سه‌رژمێریه‌ بودجه‌و پشكی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 10:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.