هەواڵ
شاره‌وانی سلێمانی داوایه‌ك له‌ هاوڵاتیان ده‌كات .. جیایبكه‌نه‌وه‌
شاره‌وانی سلێمانی رێنمایی نوێ ده‌رده‌كات بۆچۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی ماڵان، به‌رپرسێكی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانیش داوایه‌ك له‌هاوڵاتیان ده‌كات و هاوكات ده‌ستپێكردنی‌ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ئه‌نجامدانی ریسایكلین ئاشكراده‌كات.

نزار كه‌مال لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، به‌SNNی راگه‌یاند: گرێبه‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی ماڵان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ بۆساڵێكی تر بۆیان درێژ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی فه‌رمانه‌كه‌ین و دوای‌ ئه‌وه‌ رێنمایی تازه‌مان ده‌بێت بۆئیش و كاره‌كانیان.

وتیشی: له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكمان هه‌یه‌ بۆجیاكردنه‌وه‌ی جۆری خاشاكه‌كان وه‌كو پلاستیك و چه‌ند موادێكی تر، داواكارین له‌هاوڵاتیان هاوكارمان بن تاوه‌كو بتوانین ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ جێبه‌جێبكه‌ین و مادده‌ی‌ پلاستیكی جیابكه‌نه‌وه‌، به‌م كاره‌ش له‌ 50%ی‌ ریسایكلینه‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

له‌باره‌ی بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خۆڵ و خاشاكیش ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م له‌ئوتێل و رێستۆرانته‌كانه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ چۆته‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له‌قۆناغی دووه‌میش بۆ ماڵانیش جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام واده‌كه‌ی دیارنییه‌.


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 11:48AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.