هەواڵ
نوێترین زانیاری له‌باره‌ی پێدانی زه‌وی به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌پێدانی زه‌وی به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان هه‌یه‌ ئاشكراده‌كات، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بڕیاره‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكرێت بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك و  85%ی‌ كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر بوه‌".

لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به‌بڕیاری پێدانی زه‌وی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی زه‌وییان وه‌رنه‌گرتوه‌ ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام كه‌سوكاری شه‌هیدان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ پێشتر به‌ڵێن درابوو پێش 16ی‌ 3ی‌ 2019 زه‌وی‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هه‌ر هۆكارێك بێت دواكه‌وت".

وتیشی:"سه‌ردانی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌مان كردو به‌نوسراو داوای هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌مان كرد، ئه‌وانیش ڕونكردنه‌وه‌ی خۆیان پێداین، ئه‌و گرفتانه‌شی هه‌ن له‌پڕۆسه‌كه‌دا به‌شێكی زۆری چاره‌سه‌ركراوه‌و ئه‌وه‌ی مابێته‌وه‌ دابه‌زینی (سوره‌القید)ی زه‌وییه‌كانه‌".

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "بڕیاره‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كان،  به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "له‌ئێستادا له‌85%ی‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون، بۆئه‌وه‌شی كه‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌چاوه‌ڕوانیدا نه‌مێننه‌وه‌، ده‌كرێ زه‌ویه‌كان دابه‌شبكرێن، دواتر ڕێكاره‌ یاساییه‌كان بگیرێته‌به‌رو گرفته‌كانی دیكه‌ چاره‌سه‌ربكرێن".


SNN:

كۆسارمه‌حمود

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 12:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.