هەواڵ
له‌به‌غداوه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت
لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌خنه‌ی توند له‌میكانزمی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌گرێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌یش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شێوه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌سیستمی هیچ وڵاتێكدا نییه‌"، ده‌شڵێت:"ده‌بێت موچه‌ له‌كاتی خۆیدا بدرێت، نه‌ك هه‌ر مانگه‌و به‌شێوه‌یه‌ك".

د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "میكانزمی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ جگه‌ له‌فه‌وزا هیچی دیكه‌ نییه‌".

وتیشی:"له‌ڕۆژی 6ی هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت تا 23ی مانگ، به‌شێوه‌یه‌ك موچه‌ی چوار بۆ پێنج وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت و دواتر چاوه‌ڕێی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌سیستمی هیچ وڵاتێكدا نییه‌".

ئاشكراشیكرد، "نابێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ر مانگه‌و به‌شێوه‌یه‌ك و له‌واده‌یه‌كدا دابه‌شبكرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی دارایی باس له‌سیستمی دابه‌شكردنی موچه‌ له‌عیراق ده‌كات و وتی:"به‌گوێره‌ی‌ یاسا داراییه‌كانی حكومه‌تی عیراق، له‌ڕۆژی 18 تا 20ی هه‌موو مانگێك فه‌رمانی خه‌رجكردنی موچه‌ له‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رده‌چێت، له‌ڕۆژی 20 بۆ 25یش چه‌كی موچه‌ ده‌گاته‌ وه‌زاره‌ته‌كان و له‌ڕۆژی 25ی هه‌موو مانگێكیش تا كۆتایی مانگ موچه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی موچه‌خۆران".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 1:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.