هەواڵ
كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌..كۆنترۆڵی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم كاریگه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ڕێنمایی پێویست ده‌داته‌ هاوڵاتیان.

به‌گوێره‌ی‌ پێشبینیه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم، چاوه‌ڕوانده‌كرێت پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ئه‌مڕۆوه‌ به‌رزببنه‌وه‌و چه‌ند ڕۆژێكیش به‌رده‌وامبێت، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش پله‌ی‌ گه‌رما له‌هه‌رێم ده‌چێته‌ سه‌روو 47 پله‌ی‌ سه‌دیه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنترۆڵی كاره‌بای‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌موو به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی پله‌كانی گه‌رما، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌با ده‌بێت".

وه‌كو ئومێد محه‌مه‌د ڕونیكرده‌وه‌، "كاتێك پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌، خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ زیادده‌بێت و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش له‌ئێستادا وه‌ك خۆیه‌تی".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان له‌كاتی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌، ئامێره‌كه‌ له‌سه‌ر باری پله‌ی مامناوه‌ند دابنێن و ئامێره‌كه‌ ئۆتۆماتیك بكات، ئه‌وكاته‌ كاره‌با كه‌متر به‌كاردێت و كه‌متریش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با ده‌بێت".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 1:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.