هەواڵ
پارەكەی بەغدا نەگەیشتۆتە هەرێم..موچە زیاتر دوادەكەوێت
بەهۆی نەناردنی پارەی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە، دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراقیش ڕایدەگەیەنێت، "ئەمڕۆ پشوەو پارەكەی بەغدا نەگەیشتوە"

عابد مزوری بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق لەلێدوانێكی تایبەتدا بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ  شەممە 20ی 7ی 2019، لەدامودەزگاكانی عیراق پشوەو دەوام نییە، بۆیە ئەمڕۆش 453 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەگەیشتوە".

هاوكات بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی داراییەوە دراون بەSNN، ئەگەر سبەینێ یەكشەممە 21ی 7یش فەرمانی خەرجكردنی موچە فەرمانبەران بدرێت بەوەزارەتی دارایی، ئەوە دەتوانن لەدوسبەی دوشەممەوە خشتەی موچەی وەزارەتەكان ڕابگەیەنن.

ئەمەش لەكاتێكدایە تائێستا موچەی هەریەك لەوەزارەتەكانی (پێشمەرگە، پەروەردە، تەندروستی، دارایی، شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، داد، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی دادوەری) دابەشكراون و ژمارەیەكی زۆرتری وەزارەت موچەیان پێنەدراوە.


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 3:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.