هەواڵ
چەند پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروستدەكرێت
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دروستكردنی چەند پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان رادەگەیەنێت، بەرپرسێكی رێكخراوەكەش رایدەگەیەنێت: لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان.

عەبدولواحیدمحەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: ئێمە وەكو رێكخراو لە دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان درێغیمان نەكردووە، لە شاری سلێمانی 1950 یەكەی نیشتەجێبوون كاری تێدا دەكرێت، كە بریتییە لەدروستكردنی شوقە بۆ مامۆستایان بەگوێرەی خاڵبەندیان.
رونیشیكردەوە، لەشاری كەلاریش 1450 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان لەقۆناغی جێبەجێكردندایە، لە رۆژی دووشەممەی رابردووشەوە دروستكردنی ژمارەیەك یەكەی نیشتەجێبوون لەسنوری ناحیەی رزگاری بۆ مامۆستایان دەستپێكرا.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان راشیگەیاند لە ئێستادا كار بۆ دروستكردنی چەند یەكەیەكی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان لە پارێزگای دهۆك دەكەین، بەڵام بەهۆی بڕیارێكی پێشترەوە تایبەت بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون، ئەو پرۆژانە گرفتی بۆ دروستبووە.
پەیوەست بەو مامۆستایانەی فەرمانی وەرگرتنی زەویان لەساڵی 2005دا هەیە و تائێستا وەریان نەگرتووە، عەبدولواحید محەمەد وتی: لەئێستادا پێدانی زەوی بە مامۆستایان و فەرمانبەران راگیراوە، هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ قەرەبووكردنەوەیان بە پێدانی زەوی.  


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 3:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.