هەواڵ
دەوامی ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە زیاد دەكات
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی هەرێم زانیاری لەبارەی بڕیای زیادكردنی دەوامی فەرمانگە حكومیەكانی سەر بەحكومەتی هەرێم ئاشكرادەكات، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەكەش ڕایدەگەیەنێت، "هەركاتێك بڕیارەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەدڵنیاییەوە فەرمانگەكانی سەر بەحكومەتی عیراقیش دەگرێتەوە".

حكومەتی هەرێمی كوردستان كاتژمێرێك دەوامی فەرمانگە حكومیەكان زیاد دەكات، بەشێوەیەك دەوامی فەرمانگەكان لە٨ی بەیانی بۆ ٣ی نیوەڕۆ دەبێت.

محەمەد سەعید بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەو باری شارستانی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "ڕاستە بەڕێوەبەرایەتیەكانی (ڕەگەزنامەو كارتی نیشتیمانی و پاسپۆڕت) سەر بەحكومەتی عیراقن، بەڵام كاتی دەوامكردن تێیاندا پەیوەندی بەحكومەتی هەرێمەوە هەیە".

ڕونیكردەوە، "واتە بڕیاری زیادكردنی دەوام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، فەرمانگەكانی سەربەحكومەتی عیراقیش دەگرێتەوە".

ئەوەشی وت:"تائێستا بەفەرمی بڕیاری زیادكردنی دەوام بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكان نەهاتوە، بەڵام هەركاتێك بڕیارەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەدڵنیاییەوە فەرمانگەكانی سەر بەحكومەتی عیراقیش لەهەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 5:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.