هەواڵ
لیژنە بۆ دۆسێ هەستیارەكە پێكهێنرا .. 26 ملیار دۆلار دەدۆڕێنێت
ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوونی ئەو سكاڵایە پێكدەهێنێت، كە حكومەتی عیراق لەسەر توركیا تۆماریكردووە، ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت: لەو سكاڵایەدا عیراق داوای 26 ملیار دۆلار قەرەبوو دەكاتەوەو توركەكانیش هەستیان بە دۆڕاندنی سكاڵاكە كردووە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران، لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، یەكێك لەو دۆسیانەی كە هەستیارن، كێشەی نێوان عیراق و توركیایە، كە عیراق لەسەردەمی نوری مالیكی لە ساڵی 2014  سكاڵای لەسەر توركیا تۆمار كردووە لەژوری بازرگانی نێودەوڵەتی، كە كورتكراوەی  (ICC)پێ دەوترێت.

وتیشی: "لەو سكاڵایەدا عیراق داوای (26) ملیار دۆلار قەرەبوو دەكاتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا بۆ بەردەوامیی ئەو دۆسێیە، حسین شەهرستانی لە 26ی 4ی 2019 بانگ كراوە بۆ فەرنسا بۆ شایەتیدان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ ئەو دۆسێیە پێكهێنراوە، كە لەئەندامانی  لیژنەكانی دارایی و دەرەوەو یاسایی و وزە پێكدێن.

ئەحمەد حاجی رەشید كە ئەندامی لیژنە پەرلەمانییەكە، دەڵێت: "زۆریك لەبەڵگە نامەكانم لایە كە (72) لاپەرەن هەوڵدەدەم هاووڵاتیانی لێ ئاگادار بكەمەوە، بەڵگەنامەكان شتی زۆر هەستیاری تیدایەو توركەكان هەستیان بەوە كردوە كە ئەو سكاڵایە دەدۆڕێنن، بۆیە زۆر شپرز بوون بەو لیژنەیە".


SNN:

بەشی هەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 6:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.