هەواڵ
دوو موچە بەم فەرمانبەرانە دەدرێت
ماوەی زیاتر لەدوو هەفتەیە حكومەتی عیراق موچەی سێ مانگی فەرمانگە فیدراڵییەكانی رەوانەی هەرێم كردووە، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: نووسراومان بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە بۆ خەرجكردنی دوو موچەو رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوودا یەكلایی بێتەوەو ئەو موچانەش بدرێت.

لەماوەی رابردوودا، حكومەتی عیراق موچەی سێ مانگی ساڵی 2017 فەرمانبەرانی (پاسپۆرت، رەگەزنامە، نیشنگەو كارتی زانیاری) رەوانەی هەرێم، بەڵام ساڵی 2018 حكومەتی هەرێم خۆی یەكێك لەو سێ موچەیەی بەسەر فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانە دابەشكردووەو لەئێستادا تەنیا دوو موچەیان ماوە وەریبگرن.

لیوا هێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم بە SNNی راگەیاند: نووسراومان بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە بەمەبەستی خەرجكردنی ئەو موچانە، بەڵام بەهۆی گۆڕینی كابینەی حكومەتەوەو هەندێك لەئیشوكارەكان راوەستاوە.

وتیشی: "لەچەند رۆژی داهاتوودا كە وەزیری نوێی ناوخۆ دەستبەكاربووە، ئەو نووسراوانەش یەكلایی دەبێتەوەو ئەو موچانەش دەدرێت".

بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم دەڵێت: "داوای خەرجكردنی دوو موچەمان كردووە، بەڵام ئەوەش دەكەوێتەسەر توانای وەزارەتی دارایی بزانین چەند بڕە پارەی بۆ دابین دەكرێت، چونكە دوای رەزامەندی وەزیری ناوخۆ نووسراوەكان رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت". 


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jul 20 2019 8:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.