هەواڵ
ئه‌مڕۆ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت
به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی فه‌رمانی‌ به‌سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌و بانكه‌كان كردوه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تێكی‌ دیكه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دابه‌شبكه‌ن.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ به‌SNN دراوه‌، كاتژمێر (7:30) به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌و بانكه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا نه‌گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم، بۆیه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان تائێستا دواكه‌وتوه‌، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئه‌و پاره‌یه‌ بگاته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و له‌سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێرا بكرێته‌وه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 8:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.