هەواڵ
زانیاری له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ فۆرمی‌ نوێی خۆراكه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێكخستنی‌ پسوڵه‌ی‌ خۆراك له‌سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ پسوڵه‌ی‌ نوێی خۆراك ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: تائێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئاماده‌كردن و چاپكردنی‌ پسوڵه‌ی‌ 2019 - 2020 نه‌دراوه‌و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا له‌به‌غدا كار له‌ پسوڵه‌كه‌دا بكرێت، پێناچێت له‌مساڵدا پسوڵه‌ی‌ نوێی خۆراك به‌سه‌ر هاولاتیاندا دابه‌شبكرێت.

یاسین مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕێكخستنی پسوڵه‌ی‌ خۆراك له‌سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند تائێستا له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ له‌چاپكردن و ئاماده‌كردنی‌ پسوڵه‌ی‌ نوێی خۆراك ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌ و تا ئه‌وكاته‌ش به‌ره‌سمی ئاگادارمان نه‌كه‌نه‌وه‌، ناكرێت نوێنه‌رمان بۆ ئاماده‌كردنی‌ پسوڵه‌ی‌ نوێی خۆراك بچێته‌ به‌غدا.

وتیشی: ئێستا كه‌ مانگی‌ ته‌موزه‌و چه‌ند مانگێك ماوه‌ بۆ كۆتایی ساڵ، هه‌نگاوی پێویست بۆ ئاماده‌كردنی‌ پسوڵه‌ی‌ خۆراك له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و ئه‌گه‌ر له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكیشدا ده‌ست به‌كاره‌كان بكرێته‌وه‌، ده‌بێت له‌ مانگی‌ داهاتووه‌وه‌ پسوڵه‌ چاپبكرێت و تا ئه‌و كاته‌ی‌ كاره‌كانیش به‌كۆتا دێت، دابه‌شكردنی‌ فۆرمه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵی 2020ه‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان هاوڵاتیان مامه‌ڵه‌كانیان به‌فۆرمه‌ كۆنه‌كان ڕایی ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ رێكخستنی‌ پسوڵه‌، هه‌موو مانگێك سه‌رجه‌م داتاكانی كه‌ گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت، ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ین.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 9:08AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.