هەواڵ
سبه‌ینێ‌ پاره‌ی‌ كۆمسیۆن دابه‌شده‌كرێت
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌سلێمانی‌ له‌ئاگاداریه‌كدا داوا له‌كارمه‌ندانی‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات ئه‌وانه‌ی‌ تائێستا پاداشته‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌ سبه‌ینێ سه‌ردانیان بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی‌ ئاگاداریه‌كی‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی فه‌رمانگه‌ی گشتی سلێمانی‌ كه‌ له‌په‌یجی‌ فه‌رمی‌ فه‌رمانگه‌كه‌ بڵاوكراوته‌وه‌،  ئاگاداری ئه‌وكه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ كارمه‌ندی سه‌ر سندوق بون له‌هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ كوردستان له‌ڕۆژی‌ 30ی‌ 9ی‌ 2018،  له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، تائێستا پاداشتیان وه‌رنه‌گرتوه‌، سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاداشته‌كانیان.

له‌ئاگاداریه‌كه‌دا هاتوه‌ ((ده‌بێت  فه‌رمانبه‌ر كۆپی ناسنامه‌ی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی پێبێت،  هیچ كه‌سێكیش  ناتوانێت له‌جێگه‌ی كه‌سێكی دیكه‌ ئه‌و پاداشته‌ وه‌ربگرێت)).

ناونیشانی‌ فه‌رمانگه‌كه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌  گه‌ڕه‌كی ئاشتی به‌رامبه‌ر پاركی ئازادی خوار پاركی ئۆتۆمبێله‌كانی شاری یاری.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 10:52AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.