هەواڵ
كاتی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ ئه‌م كه‌سانه‌ ڕاگه‌یه‌نرا..."نوسراو ده‌كرێت"
سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی سه‌نگه‌ر كه‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون، موچه‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه‌ سه‌ر خانه‌نشینی، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: موچه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ رانه‌گیراوه‌، به‌ڵام له‌م مانگه‌وه‌ موچه‌كانیان كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

فه‌ریق روكن جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، به‌ SNNی راگه‌یاند: به‌شێك له‌و پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندامانه‌ی‌ سه‌نگه‌ر كه‌ له‌ پشكنینه‌كاندا ده‌رنه‌چوون، لیسته‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت و دواتر نوسراویان بۆ ده‌كرێت بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خانه‌نشینی‌، كه‌ وه‌كو خانه‌نشینی موچه‌ وه‌ربگرن نه‌ك كه‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، موچه‌ی‌ هیچ كام له‌و كه‌سانه‌ نه‌بڕدراوه‌، به‌ڵام نوسراویان بۆ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی موچه‌كانیان بگوازرێته‌وه‌ سه‌ر خانه‌نشینی، ئه‌وكاتیش بڕی موچه‌كه‌یان كه‌مده‌بێته‌وه‌.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 11:00AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.