هەواڵ
هه‌ڵه‌بجه‌ .. داوای دانانی تیمی مه‌له‌وانی ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌موكوڕییه‌ مرۆییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و وته‌بێژه‌كه‌یان رایده‌گه‌یه‌نێت"پێویستمان به‌تیمی مه‌له‌وانی و ڕزگاركردن هه‌یه‌"، باسله‌وه‌شده‌كات ئه‌گه‌ر ڕوداوێكی خنكاندن یان فریاكه‌وتنی ناو ئاو ڕووبدات، ناچارن داوای هاوكاری له‌ سلێمانی بكه‌ن.

زانیار عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌SNNی راگه‌یاند:ڕوبه‌رێكی زۆری سنوری ئاو و شوێنی مه‌له‌كردن له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه‌، وه‌كو ڕوباری سیروان، ئاوی زه‌ڵم و ئه‌حمه‌د ئاوا، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ هیچ جۆره‌ تیمێكی مه‌له‌وانی لێنیه‌ بۆحاڵه‌تێكی كتوپڕ یان خنكان له‌كاتی مه‌له‌كردندا .

وتیشی: ساڵی‌ رابردوو دوو حاڵه‌تی خنكاندن له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوویدا، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ پێویستمان به‌تیمی مه‌له‌وانی نه‌بێت، چونكه‌ سنوری ئاویمان زۆره‌، بۆیه‌ پێویستمان به‌تیمی مه‌له‌وانی هه‌یه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا گه‌ر ڕوداوێكی خنكاندن یان فریاكه‌وتنی ناو ئاو ڕووبدات، ناچارین داوای هاوكاری له‌به‌رگری شارستانی سلێمانی بكه‌ین كه‌ تیمی مه‌له‌وانیان له‌(دووكان و ده‌ربه‌ندیخان)هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش كاتی زۆری ده‌وێت تا ده‌گاته‌ ئێره‌ و ڕه‌نگه‌ نه‌توانرێت سودیان لێ ببینین.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شی ووت، له‌گه‌ڵ تیمی مه‌له‌وانی پێویستمان به‌تیمی ڕزگاركردنیش هه‌یه‌، هه‌روه‌ها كارمه‌ندی تریشمان پێویسته‌ بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانمان.


SNN:

كۆسار مه‌حمود

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 11:26AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.