هەواڵ
یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
یه‌كێتی و پارتی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن، به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش له‌كه‌ركوك زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاشكرایده‌كات، "لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".

یاسین عیزه‌دین جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان و پارتی دیموكراتی‌ كوردستان له‌به‌رنامه‌یاندایه‌ وه‌ك یه‌ك لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنن".

وتیشی‌:"ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ تایبه‌ت به‌پرسی پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌منزیكانه‌ كۆده‌بێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، هه‌مان ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكده‌هێنرێت سه‌ردانی به‌غداش ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق تایبه‌ت به‌پرسی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و به‌تایبه‌ت پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌.


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 12:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.