هەواڵ
بڕیارێكی‌ به‌په‌له‌ له‌هاتوچۆوه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم له‌بڕیارێكی‌ نوێدا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی‌ فرۆشتنی‌ ئۆتۆمبێل ئاگادارده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی‌ گرێبه‌ستی‌ كڕین و فرۆشتن، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "سه‌رپێچیكار به‌بڕی‌ ملیۆنێك دینار سزا ده‌درێت".

به‌گوێره‌ی‌ بڕیارێكی‌ نوێی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ هه‌رێم كه‌ گشتاندنی‌ بۆ هاتوچۆی‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ هه‌رێم پێكراوه‌، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌كاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستكردنی گرێبه‌ست بۆ كڕیارانیان كۆمپانیاكان ته‌نها ده‌نوسن له‌گرێبه‌سته‌كه‌دا بۆماوه‌ی 60 ڕۆژ كار به‌م گرێبه‌سته‌ ده‌كرێت.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ هاتوچۆ كۆمپانیاكان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بنوسرێت، له‌دوای واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بكرێت به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی، "ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ساڵانه‌و تابلۆ وه‌رنه‌گیرێت به‌بڕی ملیۆنێك دینار سزا ده‌درێت.

ئه‌م بڕیاره‌ دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ هه‌ندێك له‌هاوڵاتییان به‌هۆی نه‌نوسینی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌وه‌ له‌گرێبه‌سته‌كانیاندا توشی سزای مادی بون به‌و بڕه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 1:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.